ناوهڕۆك
ڕێڕەوی هاوبەش چیە؟
بریتییە لە کەناڵێک درێژ دەبێتەوە لە ملی میزەڵدانەوە بۆ دەرەوەی لەش، لە مێینەدا درێژی ئەم کەناڵە تەنها ٤سم و لەسەرەوەی دەرچەی زاوزێ دەکرێتەوە، بەڵام لە نێرینە نزیکەی ٢٠سم دەبێت و لە سێ بەش پێکهاتووە:
١-ڕێڕەوی هاوبەشی پڕۆستاتی: ئەم بەشە بەناو ڕژێنی پڕۆستاتدا دەڕوات و درێژی ٣سم، هەر لەم بەشەوە دەروازەی هەردوو کەناڵی هاویشتنی تۆوی نێرینە دەکرێتەوە.
٢-ڕێڕەوی هاوبەشی ئیسفنجی: ئەو بەشەیە دەکەوێتە ناو نێرە ئەندامی زاوزێ و درێژی ١٥ سم دەبێت و بەهۆی دەروازەیەکی تەسکەوە بۆ دەرەوەی لەش دەکرێتەوە، لە سەرەتای ئەم بەشە دەروازەی هەردوو ڕژێنی کۆپڕ بەدی دەکرێت و لە هەردوو تەنیشتەوەش داڵان و میزەڕۆیی(Urethral-Litter gland) هەیە کە شلەیەکی لینج دەڕژێنێت کاتی جووتبوون.
٣-ڕێڕەوی هاوبەشی پەردەیی: ئەو بەشەیە کە بەناو ناوبڕەی میز و زاوزێدا دەڕوات و درێژییەکەی ١.٣سم دەبێت، لە هەموو لاوەی ڕژێنی کوپەر(cowpar's gland) هەیە.